١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢٣:٣٩
Source: Mehrnews
واشنتۆن پۆست: پاشەکشێی ترامپ لە هەڵمەت دژی ئێران

میدیایەکی ئەمریکایی، پاڵپشتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەنای دەسەڵاتی سەربازیی، بە هۆکارەکانی پاشەکشێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەربزێوی دژی ئێران زانی.

 واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: تەنگەژەکانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بووە ئاستەنگێک لە بەردەم هەڵمەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پەیوەندی لەگەڵ قەیرانی ئێران.

ئەو میدیایە زیادیشی کرد: هاوکاتی گوشارە ناوخۆ و دەرەوەییەکان، ترامپ و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی پاش لێکدانەوەی بژێرەی هێرش بۆ سەر ئێران، بەپێی هەڵسەنگاندنی تێچووەکان و گوشاری هاوپەیمانانی کۆشکی سپی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ دانبەخۆداگرتن، لەو بڕیارەیان پاشەکشێیان کرد.

اواشنتۆن پۆست هەروەها، تەنگەژەی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و پێشبینی‌نەکرانی پاشهاتەکانی هەر جۆرە سەربزێوییەک دژی کۆماری ئیسلامیی بە هۆکارگەلی تری پاشەکشێی واشنتۆن زانی و جەختی کرد: پێنتاگۆن نیگەرانە کە توانای ئاگری ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا کەمتر لە ئاستی مومکین بۆ دژە هێرشێکی گەورە لە لایەن ئێرانەوە بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha